وەزیری ناوخۆی ئێران هەر جۆرە ئەگەرێک سەبارەت بە بەرز بوونەوەی نرخی بەنزینی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین وتی: ئەو بابەتە درۆیە و دەنگۆیە و هیچ بەرز بوونەوەیەکی نرخی بەنزیمان نابێت.

هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا ئەگەری دوو یان سێ نرخی بوونەوەی بەنزین هەیە؟ وتی: نا، دەوڵەت ئاوەها بەرنامەیەکی نییە.