بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی بەرز نرخاند .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، بەشار ئەسەد لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ شیاع سوودانی ڕایگەیاند: سڵاو لە ئەرتەشی عێڕاق و حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگار بوونەوەیان لە گەڵ تیرۆریزم دەکەین .کێشەی ناوچەکە تیرۆریزمە.هەروەها وتیشی کە دۆخی جیهانی عەرەب ئێستا لە قۆناغی سازان و ئەرێنییە.

هەروەها ڕایگەیاند: دۆسیەی مادەی هۆشبەرمان لێک دایەوە. پێوەندی ئابوور پێوەری گفتوگۆکانمان دەبێت و لەسەر دوو وڵاتەکە کاریگەری دەبێت.

سوودانیش لە ئەو دیدارەدا وتی: کلیلی ئاسایشی ناوچەکە، سەقامگیری و بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ کێشەئابوورییە هاوبەشەکانە.

ناوبراو راشیگەیاند: لە لایەن خۆمەوە هەڵوێستی گەل و ڕێبەری سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی نامرۆڤانەترین هیرشە تیرۆریستییەکان بەرز دەنرخێنم.

هەروەها وتیشی: ئێمە پاڵپشتی لابردنی گەمارۆکان لە سەر سووریا دەکەین. دووبارەش لەسەر هەڵوێستی زۆمان لە دژایەتی لەگەڵ داگیرکاری ئیسرائیلی لە سووریا و فەلەستین و لوبنان جەخت دەکەین.