چاودێری گومرۆکەکانی کوردستان ڕایگەیاند: تەنیا لە سێ مانگەی سەرەتایی ئەمساڵدا بە بایەخی 218 میلیۆن و 540 هەزار دۆلار کاڵا هەناردە کراوە کە زیاترینی لە باشماخ و‌سەیرانبەندەوە بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل حەیدەری رایگەیاند: کاڵا هەناردە کراوەکان لە گۆمرۆکەکانی پارێزگای کوردستانەوە چووەتە هەرێمی کوردستان و لەوێوە رێژەیەکی زۆری رەوانەی پارێزگاکانی عێراق، وڵاتی سووریا و تورکیا‌ کراوە.

راشیگەیاند: کوردستان هعناردەی بۆ وڵاتی هیندیش هەیە.

بە وتەی حەیدەری لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکوو‌کۆتایی مانگی سێ، 332 هەزار و 510 تۆن کاڵا هەناردە کراوە کە لە چاو ساڵی رابردوو لە باری کێشەوە 2 لەسەد و لەباری بایەخەوە 28 لەسەد زیادی کردووە.