وردەکاریگەلێک لە هۆکاری دەستگیرکراوی گرووپی تیرۆریستی جەیشولزڵم کە لەلایەن سپای سەلمانەوەدەستگیر کراوە، شرۆڤە کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای سیستان و بەلووچستان، هاتنی ئەندامانی تیرۆریستی و گرووپە جودایی خوازەکان و دەزگای سیخوڕی دژبەر بۆ ڕووداوەکانی هەشتی ڕەزبەری زاهیدان و بە ئامانجی تێکدانی یەکگرتوویی و ئاسایش لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بووە هۆی ڕووداوە تاڵەکانی ئەم دوایە.

هەر بەو بۆنەوە سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان کەسێکیان بە ناوی عەلی ناروویی خستە ژێر چاوەدێری و شوێنگیرییەوە.

لە جەرگەی ئاژاوەکانی مانگی ڕەزبەر، ئەو تاوانبارە بە فەرمانی راستەوخۆی کەسێک بە ناوی قادر کە یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی جەیشولزڵم بووە کراوەتە بەرپرسی دابینی چەکی گەرم و تەقەمەنی.

لە کۆتاییدا ئەو کەسە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا و ڕەوانەی دادگا کرا.