بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت، ئێران داوای دەرکردنی حزبە کوردییە دژبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات وەک چۆن کاتی خۆی موجاهیدینی خەڵق لە عێراق دەرکرا.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە، "ئێران دەیەوێت هاوشێوەی موجاهیدین هێزە کوردییەکانیش دەربکرێن، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانە قورسە و پێموایە حکومەتی هەرێم لەگەڵ سنوردارکردنی چالاکییەکانیاندایە."
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە، "ئێران دەیەوێت هاوشێوەی موجاهیدین هێزە کوردییەکانیش دەربکرێن، بەڵام پێموایە حکومەتی هەرێم لەگەڵ سنوردارکردنی چالاکییەکانیاندایە".
نازم دەباغ ئاماژەی بەوەکرد، عێراق لەگەڵ ئێران هەماهەنگ دەبێت دژی حزبە کوردییەکان و کار بۆ سنوردارکردنی چالاکییەکانیان دەکرێت، ئەگەر هەماهەنگ نەبن، هەمان هەڵوێستی موجاهیدینی خەڵقیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
لەبارەی هەڕەشەکانی محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێرانەوە، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، "هەڕەشەکان مەترسیدارن بەو پێیەی ئێران هێزی هەیە و ڕێککەوتنی لەگەڵ عێراق بەستوە، ڕەنگە ئێران بۆردومانی بارەگای حزبە کوردییەکان دەستپێبکاتەوە".
هەروەها سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی هێزی زەمینی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر بارەگای حزبە کوردییەکان بە وتی:"ناردنی هێزی زەمینی ئێران دوا هەنگاو دەبێت".