کارداری باڵوێزخانەی ژاپۆن وتی: بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕی ڕووسیا قبووڵ نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کنجۆ مۆراکامی، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی برینداربووەکانی کیمیایی سەردەشت ڕایگەیاند: جێگای شانازییە کە چوومە سەر گۆڕی شەهیدانی سەردەشت و خەسارەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییم لە نزیکەوە بینی.

ناوبراو وتیشی: چەکی کیمیایی نابێت بەکار بهێنرێت و ژاپۆن بۆ پەرەسەندنی ئاشتی لە جیهاندا هەوڵ دەدات.

مۆراکامی زیادی کرد:

بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕی ڕووسیا قبووڵ نەکراوە.

لە ئەو کۆبوونەوە نیشانی شارۆمەندی شانازیی سەردەشت بەخشرایە کارداری ژاپۆن.