سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند کە ئەو کەسەی لە سوید سووکایەتی بە قورئان کرد پەیوەندی لەگەڵ مووساد هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسرۆڵا سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند کە هۆکاری سووکایەتی بە قورئان لە سوید دەستوپەیوەندی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلە.

وتیشی: ئامانجی ئەو لەم کارە دووبەرەکی نانەوە لە نێوان موسڵمانان و مەسیحییەکانە.

نەسڕوڵا بە ئاماژە بە رۆڵی خەڵکی ناوچەکە لە کاردانەوە بە سووکایەتی بە قورئان وتی: گەلانی ناوچەکە دەبێ داوا لە دەوڵەتەکانیان بکەن هەڵوێستی توندتر لە سەر سوتلندنی قورئان بگرن.