ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: هەم پێویستمان بە بانگەشە هەیە و هەم ئامۆژگاری و مەوعێزە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەمە 21ی پووشپەڕ ژمارەیەک لە تەلەبەکانی حوجرە زانستییەکانی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای وڵات دیداریان بوو.

ڕێبەری لەو دیدارەدا رایانگەیان: بەو زانیاریانەی کە بە من دەگات نیگەران سەبارەت بە بابەتی بانگەشە؛ هەم پێویستمان بە بانگەشەیە و هەم وتاردان و مەوعێزە.

ڕێبەری رایانگەیاند کە ئەگەر حوجرە لە گرینگایەتی تەبلیغ و بانگەشە خافڵ ببێت، تووشی توانەوەی فەرهەنگی دەبین.

ڕاشیانگەیاند: یەکمایەتی حوجرەکان بانگەشەیە . لە هەموو سەردەمەکاندا هەر وا بووە، بەڵام لە سەردەمی ئێمەدا زیاترە ئەم گرینگایەتیە. زیاتر لە هەزار ساڵە ئەمە رووی نەداوە، ڕێکخستنی ڕێکخراوەی سیاسی بەڕێوەبەرایەتی وڵات بە شێوەی ناوەڕۆکی ئیسلامی، ئەمە بێ وێنەیە. کاتێک وا دەبێت، دوژمنییەکان لەگەڵ ئیسلام توندتر دەبێتەوە.

ڕێبەری جەختیان کرد: بانگەشە و تەبلیغ لە سەردەمی ئێمەدا گرینگایەتی چەند ئەوەندەیە. هەم بەو بۆنەوە کە لە نیزامی ئیسلامیدا بنەمای مانەوەی نیزام خەڵک و ئیمانی خەڵکە. ئەگەر ئیمانی خەڵک نەبێت، نیزام نامێنێت.

ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین وتیان: دۆخی گەلی ئۆکراین شایەتە بۆ درێژەدان بە ئەنگێزەی چەوسێنەری و تاڵان‌وبڕۆی رۆژاوا.

خەڵکی ئۆکراین دەبێ بکوژرێن چونکوو بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنان و فرۆشتنی چەکی رۆژاوا لە درێژەی شەڕی ئۆکرایندایە.