سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەفەرێکی سێ رۆژە تارانی بەرەو ئەفریقا بەجێهێشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەمە لە سەر بانگهێشت سەرۆکی سێ وڵاتی ئەفریقایی سەردانی ئەو بەژەی کرد.

رەئیسی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە کێنیا دواتریش دەچێتە ئۆگاندا و زیمباوە.

کەمێک پێش ئێستا لە نایرۆبی پێتەختی کێنیا سەرۆک کۆماری ئێران لە لایەن ئالفرێد مۆتۆئا وەزیری دەرەوەی کێنیا پێشوازی لێکرا.

بریارە لەم سەفەرەدا پەیوەندی وڵاتانی ئەفریقایی لەگەڵ ئێران لە بواری هاوکاری ئابووری و سیاسی و بازرگانی دەستپێبکاتەوە.

وەزیرانی تەندروستی، کشت و‌کاڵ، وەزیری دەرەوە و جێگرانی زانست و تەکنۆلۆژیا و ژمارەیەکی دیکە لە وەزارەتخانەکان لەم سەفەرە سێ رۆژەدا هاوڕێی سەرۆک کۆمار دەکەن.