بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانی خۆیدا لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کە بۆ تاوتوێ کردنی هەوڵەکانی ئەم دواییە بۆ سووکایەتی بە قورئان لە وڵاتانی ئەورووپی کە لە ژێنێف بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند: سووکایەتی بە قورئان نەک هەر پێشێل کرانی مافی مرۆڤە بەڵکوو دەبێتە هۆی هاندان بۆ ڕق، توندوتیژی و دوژمنایەتی نیسبەت بە دوو ملیار موسڵمان کە ئەبێ بەپەلە لەلایەن سەرجەم پاڵپشتانی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤەوە ئیدانە بکرێت.
نوبراو زیادی کرد: بەرپرسانی سویدی و هەروەها ئەورووپی ئەبێ هەوڵی بەپەلە و کاریگەر بۆ ڕێگری لە دووپات کردنەوەی ئەو جۆرە هەوڵانە بدەن.
هەروەها وتیشی کە بۆشایی یاسایی هەم لە ئاستی نەتەوەیی و هەم لە ئاستی نێودەوڵەتی بناسرێتەوە و چارەسەر بکرێت تا هەرچی خێراتر ڕێگری بکرێت لە سووکایەتی بە قورئان.