ماڵپەڕێکی عەرەبی نووسی: ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دان بەوەدا دەنن کە ئێررن نایەوێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی عەرەبی زمانی «المجله» لە ڕاپۆرتێکدا بە نووسینی محەمەد سەواح ئاماژە دەدات کە لێکدانەوەی ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا نیشان دەدات ئێران بە دوای چەکی ئەتۆمەوە نییە.

لەو نووسراوەیەدا هاتووە کە ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی زیاتر کردۆتەوە.

دەوڵەتی بایدن لە سەرەتای دەستبەکار بوونی خۆیەوە باس لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیساڵی 2015 لە گەڵ ئێران دەکات.

ئەگەرچی چەند مانگە دانوستانی ئەتۆمی بۆ گەرانەوە بە رێککەوتنی ئەتۆمی بەرجام هەڵپەسێردراوە.