پەرلەمانتارێکی عێراق بە ئاماژە بە چڕ بوونەوەی قەیرانی کارەبا لە ئەو وڵاتە، هەوڵەکانی ئەمریکای یەکێک لە هۆکارەکانی چڕ بوونەوەی ئەو قەیرانە لە سێبەری بەرز بوونەوەی پلەی گەرما لە عێراق، وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، حسێن سەعبری پەرلەمانتارێکی عێراق جەختی کرد کە یەکێک لە هۆکارەکانی چڕ بوونەوەی قەیرانی کارەبا لە عێڕاق، دەستە پشت پەردەکانی ئەمریکایە.

ناوبراو وتیشی: ئەو قەیرانە هۆکاری زۆری هەیە هەر هەموویان ناوخۆیی نین. کۆمپانیا بیانییەکان و کێشە پارەکانی ئێران کە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە نەگەییشتووەتە دەستی تاران، بووەتە هۆی چڕتر بوونەوەی ئەو قەیرانە. هۆکاری دووهەمیش ڕاگیرانی چالاکییەکانی دەکەڵەکانی کارەبا لە عێراقە.