بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش سەقەفی نیا بە ئاماژە بە دەفرایەتی گەشتیاری و پێداویستی بەکارهێنانی ئەو گرینگە لە بۆ گەشە و پێشکەوتنی زیاتری شاری کامیاران ڕایگەیاند: گوندی فەرهەنگی و مێژوویی پاڵەنگان وەکوو یەکێک لە جەمسەرە گەشتیارییەکانی پارێزگا دەتوانێت هەزاران گەشتیاری نوخۆیی و دەرەکی لە ساڵدا وەربگرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە تۆماری جیهانی هەورامان و پاڵەنگان ڕایگەیاند: لەم دواییەدا ئەو گوندە لە نێو ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی ئێران بەهۆی دۆخی کەشوهەوایی و شوێنگەیی و تایبەتمەندی گونجاو بۆ تۆماری جیهانی لە پاڵ حەوت گوندی دیکە لە ئیراندا هەڵبژێردراوە.