نوێنەری پێشووی هاوپەیمانی فەتح و ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئابووری مەجلیس بە ڕەخنە لە هەرێمی کوردستان بۆ قاچاخی دۆلار لە ڕێگای تورکیاوە، سیاسەتی واشنتۆن بۆ چڕ کردنەوەی بەرز و نزم بوونەوەی نرخی دراو لە عێڕاقی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری پێشووی هوپەیمانی فەتح بە ڕەخنە لە دروست کردنی قەیرانی ئەمریکا لە ڕیگای دۆلارەوە، ئاشکرای کرد کە واشنتۆن بە کارتی دۆلار و چڕ کردنەوەی برز و نزم بوونەوەی نرخی دراو بەتەمای شکست دانی حکومەتی عێراقە.

محەمەد شەبەکی بە وتنی ئەوەی کە واشنتۆن هەوڵ دەدات بە دروست کردنی قەیرانی دۆلار، ڕێگری بکات لە چالاکی حکومەتی عێراق، وتی: پارتە سیاسییەکان بە دزە لە هەرێم کە دراو بۆ تورکیا و لوبنان قاچاخ دەکەن، لە ڕێگای ئەو قاچاخەوە سوود دەبەن.

ناوبراو زیادی کرد: دۆلار یەکێک لە ئامێرەکانی دەسەڵاتداری ئەمریکا بە سەر ئابوورییە و بەرز و نزم بوونەوەی نرخی دۆلار، بە هۆی گوشاری ئەمریکا بۆ ڕێگری لە چالاکی حکومەتی عێراقە.