وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رۆژانه‌ 150هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌بات و پێداویستى ناوخۆى پێ پڕده‌كاته‌وه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاكانى نزیك له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، حكومه‌تى عێراق ئێستا رۆژانه‌ 150هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌باته‌ پاڵاوتگه‌كانى ناوخۆى ووڵات و پێداویستیه‌كانى ناوخۆى پێ پڕده‌كاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو کە نه‌وتى كه‌ركوك له‌ ڕێگه‌ى به‌سره‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق پێویسته‌ له‌كاتى هه‌نارده‌نه‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم حكومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى نیشانبدات ئه‌و نه‌وته‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى ناوخۆ به‌كاربهێندرێت