وتەبێژی وەزارەت دەرەوەی ئێران وتی: بڕیاری ئەمریکا بۆ ناردنی بۆمبی هێشوویی بۆ ئۆکراینا، نیشانەی ورە و ویستی واشنتۆن لەسەر بەردەوام بوونی شەڕە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە تویتەر نووسی:بڕیاری ئەمریکا بۆ ناردنی بۆمبی هێشوویی بۆ ئۆکراینا، نیشانەی ورە و ویستی واشنتۆن لەسەر بەردەوامی و پێچراوتر کردنی شەڕی ئۆکراینایە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو هەوڵە نموونەیەکی دیکە لە هەوڵە ناسەقامگیر کەرەکانی ئەمریکا و هەروەها هەناردە کردنی چەکە کە بە بەێ هیچ جیاوازییەک دەبێتە هۆی کوشتوبڕ و ماڵوێرانی زیاتر.‏