بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سەرچاوە خۆجەییەکان لە دەڤەری پارێزگای دەیرەزوور ڕاپۆرتیان دا کە سەربازانی ئەمریکی و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە نزیکی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی دەوڵەتی سووریا لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور جێگیر بوون.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هێزانە لە درێژایی ڕووباری فرات و نزیک لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریا جێگیر بوون و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاش لە هەرێمی ئاسمانی ئەو ناوچە بە شێوەی بەربڵاو گەشت دەکەن.
ژمارەیەک کە چەکدارەکانی هەسەدە ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێزانە بۆ هێرش بۆ سەر حەوت گوند لە باکوور و باکووری ڕۆژاوای دەیرەزوور کە کۆنترۆڵیان لەدەستی ئەرتەشی سووریایە، تەیار کراون.