جێگری سیاسی ئەمنیی ئیدارەی پارێزگای سیستان و بەلووچستان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چوار چەکداری نەناسراو هێرشیان‌کردۆتە سەر بنکەی پۆلیسی زاهیدان و کوژراو وبریندار هەیە

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا مەرحەمەتی رایگەیاند بەیانی ئەمرۆ شەمە، هێرشی چەکداری و نارنجۆک کراوەتە سەر بنکەی پۆلیسی ژمارە 16ی زاهیدان لە باشووری وڵات.

لەو هێرشەدا 4 تیرۆریست کوژران و تا ئێستا شەهادەتی پۆلیسێکیش پشت ڕاست کراوەتەوە.

پۆلیس دەوری ناوچەکەی داوە .