بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ هەینی لە سەرانسەری ئێران جەژنی غەدیر خوم بەرێوەچوو کە جەژنێکی تایبەتە بۆ شیعەکانی جیهان.
لە ئێران لە هەموو شارەکان ئەم جەژنە بەرێوەدەچێت و خەڵک شادی و خۆشی دەکەن و شەربەت و شیرینی و خواردن دەبەخشنەوە.
ئەمساڵ بریارە گەورەترین شاری یاری لە تاران بۆ منداڵان بکرێتەوە لەم رۆژەدا و لە ناوە ڕاستی چەند شەقام وگۆرەپانی تاران منداڵان یاری دەکەن
ئەمساڵ ڕێکخراوەکان ئامادەکارییان کردووە کە خەڵک جەژنێک بکەن کە 1300 خێوت لە دە کیلۆمەتر لە شەقامەکانی تاران میوانداری خەڵک بکەن.