ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی فەرهەنگ و ئایین: ساسان زارع سکرتێری بەرێوەبەریی میوانی ۱۰ کیلۆمەتری رایگەیاند کە میوانیی غەدیر لە 24 ناوەندی پارێزگارو 70 شاری ئێران بە بۆن ی غەدیرەوە بەرێوەدەچێت.
خەڵکی هەر ناوچەیەکی ئێران رێورەسمی تایبەتی خۆیان بۆ جەژنی غەدیر هەیە.
غەدیری خوم کە رێکەوتە لەگەڵ 18ی زیحەجەی کۆچی مانگی، لە ڕوانگەی شیعەکانەوە جەژنێکی گەورەیە چونکوو بە بڕوای ئەوان لە ئەو ڕۆژەدا پێغەمبەر ئیمام عەلی وەکوو جێگری خۆی دیاری کردووە.
لە سەرچاوە دینی و مێژووییەکانی ئەهلی تەشەیوعدا نووسراوە ڕۆژی هەژدەیەمی زیحەجەی ساڵی دەیەمی کۆچی، پێغمبەری گەورە (د.خ) بە فەرمانی خودا ئیمام عەلی (د.خ) وەکوو جێگری خۆی و ڕێبەری موسڵمانان دیاری کردووە.
لە باشووری ئێران پەیرەوانی مەزهەبی تەشەیوع بە ڕێورەسمی تایبەتی خۆیان و بە خواردنە تایبەتەکان وەکوو نان و پێخۆری باشووری و شەکراو و شیرینی ناوچەیی میوانداریی بەشدار بوانی غەدیر دەکرێت.
لە باکوور و ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی وڵاتیش هەر بەو شێوە خەڵک رێوڕەسمی تایبەتی خۆیان هەیە و بە دروست کردنی خواردن وبەخشینەوەی بە ناو خەڵکدا و هەروەها مەولوودی خوێنی و هەڵپەڕکێ و مۆسیقای ناوچەیی جەژنی غەدیری خۆم بەرز ڕادەگرن.