وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە تاران بە جیدی گفتوگۆی بۆ تێپەراندنی خراپ تێگەیشتنەکان لە گەڵ سێ وڵاتی ئەورووپایی دەستپێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گفتوگۆکان لە گەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی دەستپێکراوە وتی: دەمانەوێت لە رێگای هاوکاری و تەعامولی باشتردا بوەستین.

ئەمیر عەبدوڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی فۆنیکسی چین ئاماژەی بە چەند بابەتێک هاوپەیوەند بە پرسی پەیوەندی ئێران لە گەڵ وڵاتانی جیهان، دانوستانی ئەتۆمی و شەری ئۆکراینا داوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا وتی: ئێران چەندین حەوتەیە کەدگفتوگۆی لەدگەڵ وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ئینگلیز دەستپێکردووە ئەم گفتوگۆیانە لە نۆروێژ دەسپێکرا و تا ئەبووزەبی ئیماراتی عەرەبی درێژەی بووە.

وتیشی: هەوڵ دەدەین هاوکات کاریگەریی گەمارۆکان نەهێڵین و هەوڵیش بدەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بە دیولۆماسی و دانوستان.