فەرماندەی هێزی دەریایی سپا بە ئاماژە بە لایەنە شاراوەکانی ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە بریتانیاییەکە لەلایەن هێزی دەریایی سپاوە وتی: ئەگەر ئەو نەوتهەڵگرە بە 10 باریگاردیشەوە هاتبا، نەیدەتوانی لە دەستی ئێمەوە هەڵبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا، ئاماژەی دایە سەر هەڵمەتی ڕاگرتنی نەوتهەڵگری بریتانیایی و وتی: ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە بریتانیاییەکە لایەنی شاراوەی هەیە کە هێشتا لەسەری باس نەکراوە، لەوانە لە ئەو هەڵمەتەدا فەرماندە باڵاکانی ئێمە لە هێڵی پێشەوە بوون و بەرەوڕووی دوژمن بوونەوە.

ناوبراو وتیشی: کاتێک کە لە ئەو هەڵمەتەدا پاپۆڕی ئەمریکی دەیەویست بێتە نێو ئاوەکانی ئێمەوە، ڕامانگەیاند ئەگەر یەک بست بەرەو لای ئێمە بێن، دەدرێنە بەر مووشەک و دوای ئەو هۆشدارییە، پاپۆڕە ئەمریکییەکە خێرا کشایەوە.

دەریاوان تەنگسیری جەختی کرد: بێ گومان ئەگەر ئەو نەوتهەڵگرە 10 بادیگاردیشی لەگەڵ بایە، ئەگەری نەبوو لە دەستی ئێمەوە هەڵبێت.