سەرچاوە فەلەستینییەکان لە بەرز بوونەوەی ژمارەی ئۆپراسیۆنە دژە ئیسرائیلیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژاوا و قودسی داگیر کراو هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمسیرە، سەربازانی ئیسرائیلی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر کەرتی ڕۆژاوا و ژمارەیەکی فەلەستینیان دەستگیر کرد.

هوکات لەگەڵ ئەو هێرشانە ناوەندەکانی هەواڵی لە فەلەستین لە بەرز بوونەوەی ژمارەی ئۆپراسیۆنە دژە ئیسرائیلییەکان بۆ 142 ئۆپراسیۆن لە کەرتی ڕۆژاوا و قودسی داگیر کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەواڵیان دا کە بەهۆیەوە سەربازێکی ئیسرئیلی کوژراوە و هەشت سەربازی دیکەش بریندار بوون.