سەرۆککۆماری عێڕاق بە گۆڕانکارییەکانی جنین لە کەرتی ڕۆژاوا و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ، کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری عێڕاق لە کاردانەوە بە گۆڕانکارییەکانی جنین وتی: وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری جنین، هاوپەیمانێتی تەواوی خۆمان بە گەلی فەلەستین ڕادەگەیێنین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چا بوونەوەی بریندارەکانمان هەیە.

ناوبراو وتی کە عێڕاق لەسەر پابەند بوون بە پەسەندکراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت دەکات و پاڵپشتی دەکات لە هەموو ڕێگا ئاشتیخوازانەکان بۆ بەدی هێنانی داواکارییەکانی گەلی فەلەستین.

هەروەها داوای لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی کرد بۆ پابەند بوونی خۆیان بە پەسەند کراوەکانیان کە دەبێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەدی هاتنی مافەکانی گەلی فەلەستین.