ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە کوژرانی سێ هێزی ئەو ڕێکخراوەی لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە زاپ پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، لقی سەربازی پەکەکە بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک کوژرانی سێ هێزی خۆی لە ئۆپراسیۆنی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی پشت ڕاست کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە کوژرانی سێ هێزی خۆی بە ناوەکانی زەفەر ئاق گون، ساڵح دایان و جەهاد خالد حسێن لە ڕۆژانی 22 و 23ی جوون لە ناوچەی زاپ هەواڵی دا.