بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ساڵی 2019 ەوە ڕەوتی ڕادەست کردنەوەی داعشییە بیانییەکان کە ژمارەیان دەگاتە 60000 کەس، لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سووریاوە دەستی پێکردووە.
بەرپرسانی کودی سووریا لە ڕەوتی ڕادەست کردنەوەکە ناڕازین و مێت برۆمفیلد دامەزرێنەری ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاوا ئەو ڕەوتەی نیگەرانکەر وەسف کردووە.
ناوبراو لە نەویستنی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ بردنەوەی هاووڵاتیە داعشییەکانی خۆیان بۆ وڵاتەکەیان هەواڵی دا و نووسی تا ئێستا بەس 4 لەسەد واتا 74 کەس گەڕێندراونەتەوە.
ئەو کارناسە ئاماژەی داوە کە سەدا 50 ی ئەو هاووڵاتیانە کە ڕادەست کراونەتەوە هاووڵاتی ئۆزبەکستان، تاجیکستان، قرقیزستان و ڕووسیا بوون.