ئاڵای مەزاری ئیمام عەلی لە شاری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام هەڵکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی پێشوازی لە خزمەتکارانی مەزاری ئیمام عەلی و هەڵکردنی ئاڵای ئەو مەزارە لە مەیدانی ئیمام خومەینی لە شاری مێهران بەڕێوە چوو.

شاری مێهران وەکوو یەکێک لە 30 شوێنێکە لە جیهاندا کە بۆ هەڵکرانی ئەو ئاڵایە لەبەرچاو گیراوە.

بە بۆنەی جەژنی تایبەتی شیعەکان واتا جەژنی غەدیر خوم، لە ئیلام ئاڵای مەزارگەی حەزرەتی عەلی هەڵکرا.