جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ دوکتۆر عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەرێوەچوونی کۆمیتەی هاوبەشی سیاسی ئێران و عێراق چووەتە بەغدا.

عەلی باقری جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە مەبەستی بەشداریی لە کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی سیاسی ئێران و عێراق چووەتە بەغدا ، لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی باڵای ئەم وڵاتە گفتوگۆی کرد.

عەلی باقری کەنی لە کۆشکی عەبدولسەلام لەگەڵ دوکتۆر عەبدوللەتیف ڕەشید دیداری کرد.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە باقری کرد سەلامی بە رێبەری ئێران و سەرۆک کۆمار بگەیێنێت.