بەرپرسی گشتی زیندانەکانی کوردستان وتی: تا کۆتایی سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ ئاستی دروست کردنی هەلی کار بۆ زیندانیان لە پارێزگا گەییشتووەتە 73.4 لەسەد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا محەمەدی ڕایگەیاند: لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 1402 ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە هەلی کاریان بۆ ڕەخساوە گەشەی کردووە و لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 50 لەسەد زیادی کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا 73.4 لەسەدی زیندانیان لە پارێزگا خاوەن کار و پیشەن و ئەو ڕەوتە هەر ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە.

هەروەها ڕایگەیاند: لە هەنگاوی دواییدا هەوڵ دەدەین بۆ دروست کردنی هەلی کار بۆ بنەماڵەی زیندانیانیش.