ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، میوانداری فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی مونافقینی سەرەنج نەدان بە داواکاری هاووڵاتیانی خۆی و پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران میوانداری فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی مونافقینی هاوکات لەگەل ناڕەزایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و ناڕەزایەتی بەربڵاوی ئەو وڵاتەی، بەهۆی سەرەنج نەدانی حکومەتی فەڕەنسا بە داواکاری هاووڵاتیانی خۆی و بەردەوام بوونی پاڵپشتی سیاسی لە گرووپە تیرۆریستییەکان وەسف کرد و بە توندی ئیدانەی کرد.

ناوبراو وێڕای هۆشداریی نیسبەت بە لێکەوتە سیاسی و مافییەکانی بەردەوام بوونی ڕوانگەی حکومەوتی فەڕەنسا لە پاڵپشتی و میوانداری لە تیرۆریستەکان ، جەختی کرد: ئەو تیرۆریستانەی کە خەیانەتیان لە وڵاتی خۆیان کرد، بەدڵنیاییەوە خەیانەت لە ئیوەش دەکەن.

هەروەها وتیشی کە حکومەتی فەڕەنسا لە جیاتی میوانداری لە تیرۆریستەکان کێشەی نوخۆیی خۆیان چارەسەر بکەن و دەنگی ناڕازیان ببیسن.