سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری تەمرچین وتی: بەرز بوونەوەی بێ وێنەی هاتوچۆ لە دەروازەی سنووری تەمرچین، ئەو سنوورەی خستووەتە ڕیزی سنوورە قەرەباڵغەکانی ئێرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەزایی ڕایگەیاند: ڕێژەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری تەمرچین ڕۆژانە نزیک لە 2 هەزار کەسە و بە گشتی 3 مانگەی یەکەمی ئەمساڵ 184 هەزار کەس لە ئەو سنوورەەوە هاتوچۆیان کردووە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 34 لەسەد زیادی کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: بە شێوەی مامناوەند ڕۆژانە 231 بارهەڵگر لە سنووری تەمرچینەوە بەرەو هەرێمی کوردستان دەڕۆن کە ئەو ڕێژەیەش بە گشتی لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمداڵدا گەشەیەکی 21 لەسەدی هەبووە.