پارێزگاری کوردستان وتی: ئیدارەی شارەوانی کوردستان هەوڵ دەدات کە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی سەرمایەدانەری لە کوردستان بە ئامادەبوونی سەرمایەدانەرانی هەرێم بەڕێوەببات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا رایگەیاند کە کۆربەندێکی گەورەی سەرمایەدانەری لە بواری بەڕێوەبەرایەتی شاری لە سنە بەڕێوەدەبەین.

وتیشی: پێدەچێت ئەم کۆڕبەندە بە شێوەی نێودەوڵەتی و بە ئامادەبوونی سەرمایەدانەرانێک لە هەرێمی کوردستان بێت.

پارێزگاری کوردستان هەروەها ئاماژەی دایە ناولێنانی مەیدان و گۆڕەپانەکانی کوردستان بە ناو زانایان و کەسایەتییە ناودارەکانی کورد و وتی: ئەم کارە زۆر جوانە و دەبێ درێژەی پێبدرێت.