بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران وێڕای سپاس لە پۆلیسی ئەلبانیا بۆ دژایەتی مونافقین رایگەیاند: ئەم رێکخراوە جەنایەتکارە لەم رۆژانەی دواییدا هەموو هەوڵی خۆی دا کردەوەی تیرۆریستی لە چەند شوێنی ئێران ئەنجام بدات.
وەزارەتی ئینلاعانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە هێرشی پۆلیسی ئەلبتنیا بۆ سەر بنکەی مونافقین لە تیرانا، ئاماژەی داوەتە زنجیرەیەک کردەوەی جەنایەتکارانەی ئەم رێکخراوە لە ماوەی رابردوودا و هەڵمەتی ئەم دواییەی دەوڵەتی ئەلبانیا دژی تیرۆریستانی مونافقین ( موجاهدین خەلق)ی بەرز نرخاند.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێوشوێنگیری تیرۆریستان لە دەرەوەی سنوورەکانی بەجدی پێوشوێن دەگرێت .