بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ ماڵئاوایى له‌فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مان كرد‌و هاوكات نوسراو بۆ خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی دەکرێت.
سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دیوانی پەرلەمانی كوردستان نوسراوی خانەنشینی هەر (111) پەرلەمانتارەكە بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیشەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی دەکات بەمەبەستی خانەنشینبونیان.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ د. ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ماڵئاوایی لەفەرمانبەرانی پەرلەمان کر