وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای بانگهێشت کردنی حکومەت و پۆلیسی فەڕەنسا بۆ خۆبواردن لە توندوتیژی و سەرەنجدان بە خواستی ناڕازیان، ڕایگەیاند کە هاووڵاتیانی ئێران لە سەفەری نازەروور بۆ فەڕەنسا خۆیان ببوێرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کاردانەوە بە نائارامییەکانی ئەم ڕۆژانەی فەڕەنسا دوابەدوای کوژرانی گەنجێکی 17 ساڵان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتەوە لە دەڤەری پاریس، ڕایگەیاند: هەر وەکوو ڕابردوو داوای خۆبواردن لە توندوتیژی لە حکومەت و پۆلیسی فەڕەنسا دەکەین و تکایە سەرەنج بدەنە خواستی ناڕازیان.

لە حکومەتی فەڕەنسا چاوەڕوانی دەکرێت بە لەبەرچاو گرتنی بنەماکانی کەرامەتی مرۆڤ، ئازادی بەیان و مافی ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانەی هاووڵاتیان، کۆتایی بهێنن بە بەرەوڕوو بوونەوەی ئەوان.

هەروەها وتیشی کە داوا لە هاووڵاتیانی ئێرانی لە فەڕەنسا دەکەین لە هاتوچۆی نازەروور لە ئاستی شارەکان خۆیان ببوێرن و هەروەها ئێرانییەکان ئەگەر کارێکی زەرووریان نییە نەچنە ئەو ووڵاتە.