سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند کە وڵات بەرەو گەشەی بەرهەم هێنان دەڕوات .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێورەسمی ڕۆژی نەتەوەیی پیشەسازی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران رێکاری چارەسەری کێشەکان لە دەستی بیانییەکان نابینێت.

وتیشی: ئێمە لە ئەزموونی بیانییەکان کەڵک‌ وەردەگرین ، بەڵام ئەو نوسخەیەی بۆمانی دەپێچن بەکاری ناهێنین.

ئەوەشیان وت کە بەرهەم هێنان خاڵی بەهێزی وڵاتە و زیادی کرد: هێز تەنیا لە مووشەک دا نییە بەڵکوو بعرهەم هێنانیش خاڵی بەهێزی ئێمەیە و هەم بەرهەم هێنانی زانست بنەرەت بۆ وڵات هێز و توانایی بەدیدێنێت. ئەو وڵاتانەی سەردانی دەکەم ئێران بە وڵاتێکی بەهێز دەزانن.