ڕێوڕەسمی یادی قوربانیانی کیمیابارانی سەردەشت بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وڵات لەو شارە بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێورەسمی ساڵوەگەڕی هێرشی کیمیایی بەعس بۆ سەر شاری سەردەشت بە ئامادەبوونی جێگری کاروباری مافەوانی وەزارەتی دەرەوە و بەرکەوتووانی کیمیایی بەڕێوەچوو.

لەم کۆبوونەوەدا ڕەزا نەجەفی، جێگری مافەوانی وەزارەتی دەرەوە، ژمارەیەک لە گیانبازانی کیمیایی، نوێنەران، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی چالاک لە بەرەنگاریی چەکی کیمیایی، نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و نوێنەری ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ئێران، بەشدار بوون.

لەم ڕێوڕەسمەدا پەیامی حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن ئەسەدوڵا ئێشراق جەهرۆمی ، بەڕێوەبەری گشتی ئاشتی و ئاسایشب نێودەوڵەتی خوێندرایەو.