وەزیری ئابووری سەبارەت بە ئازاد کردنی پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران وتی:هەوڵی باشمان لەلایەن بانکی ناوەندی و وەزارەتی دەرەوە لە ئەو بارەوە ئەنجام داوە و دانوستانی باشمان لەگەڵ لایەنی دەرەکی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێحسان خاندووزی وەزیری ئابووری چوارشەممە 7 ی پووشپەڕ سەبارەت بە ئازاد کردنی پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران جەختی کرد: هەوڵی باش و بەرەوپێشمان لەلایەن بانکی ناوەندی و وەزارەتی دەرەوە لە ئەو بارەوە ئەنجام داوە و دانوستانەکان بە باشی لەگەڵ لایەنی دەرەکی چووەتە پێشەوە و هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەنجامی دانوستانەکان ڕابگەیێنێت.