وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هۆکارانی جەنایەتی سەردەشت نە لەبیر دەکەین و نە لێیان خۆش دەبین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بۆ ڕێوڕەسمی یادی بەرکەوتوان و شەهیدانی کیمیابارانی سەردەشت نارد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: ئەم جەنایەتە پێشێل کردنی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتیی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و پاشکۆی 1925ی ژنێڤە.

وتیشی: بەڵگەی بڕواپێکراو و حاشاهەڵنەگر هەیە لە بەشداریی کردەیی و بەرفراوانی هەندێ دەوڵەتی رۆژاوایی بە تایبەتی ئەڵمانیا و بریتانیا و فەڕەنسا هولەند و ئەمریکا لە ئەنجامی ئەم جەنایەتە لە ڕێگای تەیار کردنی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بە چەکی کیمیایی . بۆ وێنە بەرهەم هێنانی چەکی کیمیایی و یارمەتیدان بۆ بەکارهێنانی دژی گەلی ئێران.

ڕاشیگەیاند: یەکێک لە لایەنە کەمتر بینراوەکانی جەنایەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی ئێران بەکارهێنانی بەرفراوانی لە شارەکان و دژی خەڵکی سڤیل بە تایبەت ژنانی بێ درەتان و منداڵانی بێ تاوان کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونیان.

گاڵتەجاڕ ئەوەیە کە پاگەندەکارانی درۆزنی مافی مرۆڤ لە ساڵی 1401 لە شەڕێکی تێکڵاوی دزێودا دژی ئێران، مزۆرانی خۆی لە پێگەی پشتیوانانی ژنام و کچانی ئێرانی دانا؛ پیلان و فڕوفێڵی دووپاتە کە پێشینەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سەردەشت و گوندەکانی دەوروبەری نیشان دەدات درۆ بوون.