ئەندامی باڵای یەکێتی وتی: پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم توانای تێگەییشتن و قبووڵ کردنی جیدیی کێشەکانی بەردەم هەرێمیان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولباری زێباری لە تویتەر نووسی: پارتە کوردستانییە دەسەڵاتدارەکان نەک هەر توانای تێگەییشتن و قبووڵ کردنی کێشەکانی بەردەم هەرێمیان نییە، بەڵکوو تێدەکۆشن بە پێی ڕاپۆرتی هەڵەی ڕاوێژکارانێک کە هیچ ئەزموونێکیان لە گۆڕانکارییەکانی عێڕاق و پرسی نێودەوڵەتی نییە، چالاکی بکەن کە خەڵک گەورەترین خەساری لێ دەبینن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر خودا نەخواستە گەردەلوولێک بێت، هیچ کەس ڕزگاری نابێت و مێژوو دووبارە دووپات دەبێتەوە.