بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بهمیدیاى نزیك لهپارتى وتوه، "ئەو چوار هاوڵاتییەی هەرێم ساڵێکو دوو مانگە لەئێران زیندانیکرابون، بڕیارە ئەمڕۆ لەحاجی ئۆمەران ڕادەستی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە".
وتوشیهتى، "کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانەی لەئێران گیراون، چەندجارێک داوایان لەبەرپرسو دامەزراوە باڵاکانی هەرێم کردبوو، لەڕێگەی پەیوەندییەکانەوە داوا لەئێران بکەن ئازادیان بکەن، لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی هەرێم بەفەرمی داوا لەبەرپرسانی ئێران کراو رەزامەندیان دەربڕی بۆ ئازادکردنیان، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکی تەنکیکی ناوخۆی ئێران، ئازادکردنەکەیان دواخرا".
سهبارهت بههۆكارى دهستگیركردنهكهشیان ئاکرەیی دهڵێت، "ئەو چوار هاوڵاتییەی هەرێم بەتۆمەتی سیاسی گیراونو بەبڕیارێکی سیاسیش ئازدکراون"