لەمەراسیمێكی تایبەتدا، ئەمڕۆ سێشەممە دەروازەی سنووری شوشمێ لە سنوری نێوان هەردو پارێزگای هەڵەبجە كرمانشان كرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دەروازەی سنوری شوشمێ لەسنوری تەوێڵێ لە نێوان هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و كرمانشان بۆ هاتوچووی گەشتیاران كرایەوە.

بڕیاردراوە هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە رێگەی دەروازەی سنوری شوشمێ ئەنجامبدرێت .

ئەمرۆ یەکەم گەشت ئەنجام درا و موسافێران لە هەرێمی کوردستانەوە هاتنە ئێران و بە پێچەوانەشەوە.

دەروازەی شوشمێ دەكەوێتە نێوان پارێزگاكانی كرماشان و هەڵەبجە و زیاتر لە 10 ساڵە بۆ كاروباری بازرگانی بەكاردەهێندرێت، لە ساڵی 2018ەوە بڕیاری بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەكە و هاتوچۆی گەشتیاران لەو دەروازەیە بە پاسپۆرت دراوە.