ڕێبەری ئێران وتی: دەسەڵاتی داد یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکان لە سیستەمی ئیسلامییە ودیارە کە ئەگەر لە یەکێک لە کۆڵەکەکان کێشەیەک دروست ببێت سەرجەم سیستەمە تووشی کێشە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیداری سەرۆک، بەرپرسان و کۆمەڵێک لە فەرمانبەرانی دەسەڵاتی داد بە جەخت لەسەر گرینگایەتی کەم وێنەی ئەو دەسەڵاتە، جێبەجێ کردنی تەواوی بەڵگەی گۆڕاناکری دەسەڵاتی داد، بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە ناو و دەرەوەی ئەو سیستەمە، بووژانەوەی مافی گشتی، دابینی ئازادیی ڕەوا و ڕێگری لە ڕوودانی تاوان لە ئەرکە گرینگەکانی دەسەڵاتی داد وەسف کرد و زیادی کرد؛ پێوەری سەرەکی دادوەری سەبارەت بە چالاکیی هەموو دەسەڵاتەکان، ئەنجام و بەرهەمی کۆتاییە کە دەگاتە دەستی خەڵک.

هەروەها ئاشنا بوونی ورد بە لایەنەکانی دەسەڵاتی دادی لە چاکییەکانی ئاغەی ئێژەیی وەسف کرد و ئەو سیستەمەی گرینگترین لایەن و کۆڵەکەی سەرەکی نیزام وەسف کرد کە هەوڵە ئەرێنییەکانی کاریگەری قووڵی لەسەر ژیانی خەڵ و بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانی سیستەم هەیە و ئەگەری هەوڵی نەرێنیش، دەبێتە هۆی کێشە و خەساری قورس.

بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە ناوخۆ و دەرەوەی دەسەڵاتی داد خاڵی گرینگی دیکە بووە کە ئاماەی دایە سەر و جەختی کرد: زۆرینەی دادوەر و فەرمانبەرەکانی دەسەڵاتی داد، کەسانێکی شەریفن کە بە کەمترین داهات سەختترین کار دەکەن بەڵام ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی ژمارەیەکی کەمی کەس ڕواڵەتی دەسەڵاتی داد خەوشدار دەکات کەواتە ئەبی لەگەڵ هەرجۆرە گەندەڵییەک لە ناوخۆوە بە شێوەی جیدی بەرەوڕوو ببینەوە.