بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز پارێزگاى دهۆكى گرته‌وه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى نزیك له‌وشاره‌ش هه‌ستیان به‌به‌هێزى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی ڕێشتەر لە سنوری پارێزگای دهۆک ڕویداو لەناوچه‌كانى (ئاکرێ، ئامێدی، بەردەڕەش، سێمێل‌و کانی ماسێ) هاوڵاتییان هەستیان پێکردوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حەمید حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی دهۆک ئاشكرایكردوه‌، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی ڕێشتەرو بەقوڵایی دوو کیلۆمەتر لەپارێزگای دهۆک ڕویدا.

وتویه‌تى، "خه‌ڵكى ناوشارى دهۆک، بەتایبەت ئەوانەی لەخانوو و باڵەخانەی زیاتر لەنهۆمێکدان، هەستیان پێکردوە؛ سەنتەری بومەلەرزەکە دەڤەری بەرواری بوە لەسنووری قەزای ئامێدی لەنێوان کوردستانی تورکیا و پارێزگای دهۆک".