وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە فەڕەنسا دەبێ خۆی بپارێزێت لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوچەکە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە بەکارهێنانی ناوی کەنداوی فارس بە هەڵە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا نیشان دا.

کەنعانی نووسی: بە فەرەنسا دەڵێین چەند هەزار کیلۆمەتر لە ناوچەی کەنداوی فارس دوورە لەبری تۆمەت لێدان لە ئێران، دەست لە لێدوانی دەستوەردەرانە هەڵگرێت.

نووسیشی: ئەگەر مەبەست کەنداوی فارسە دەبێ ناوە مێژوویی و نێودەوڵەتییەکەی بەکار بهێنرێت.