بەرپرسی شەریکەی گازی ئێران وتی: وەزارەتی کارەبا عێراق سەرجەم قەرزە گازییەکانی ئێمەی داوەتەوە و ئێستا قەرزی گازی ئەو وڵاتە بە ئێران سفرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید چگینی بە ئاماژە بە دانەوەی قەرە گازییەکانی عێراق بە ئێران وتی: وەزارەتی کارەبا عێراق سەرجەم قەرزە گازییەکانی ئێمەی داوەتەوە و ئێستا قەرزی گازی ئەو وڵاتە بە ئێران سفرە. کێشەی ئێمە بەس گواستنەوەی پارە لە بانگی TBI عێراقە.

کارگێڕی شەیکەی گازی ئێران بە پرسیاری ڕێژەی پارە بلۆکە کراوەکان لە لای بانکەکانی عێراقەی وەڵام نەدایەوە.

ناوبراو سەبارەت بە گرێبەستی گازی لەگەڵ تورکیا و هەروەها هاوردە کردنی گاز لە تورکەمەنستانەوە وتی: لە ئەو بارەوە خەریکی گفتوگۆ و دانوستانین.