بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا بە پێشکەش کردنی چەک بە عێڕاق دژایەتی دەکات، بەڵام لەم دواییەدا لەگەڵ فرۆشی چەک بە هەرێمی کوردستان بە دوور لە ئیزنی بەغدا و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتی و ڕێسا دیپلۆماتیکەکان، ڕێكکەوتنی کردووە.
جاسم مووسەوی لە ئەو بارەوە وتی: حکومەتی عێراق ئەبێ بۆ ڕاگرتنی ئەو هەوڵەی ئەمریکا لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە بێتە مەیدان. پڕچەک کردنی هەرێم بە واتای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێڕاق لەلایەن ئەمریکاوە دێتە ئەژمار.
عەباس مالیکیش لە ئەو بارەوە جەختی کرد: پێوەندی ئەمریکا لەگەڵ هەولێر دەبێتە هۆی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و هەروەها دووفاقەیی لە ئەو وڵاتە و بە ئەو هەوڵەی ئەمریکا سەروەریی عێراق پێشێل کراوە.
هەروەها وتیشی: واشنتۆن هەوڵ دەدات سەربەخۆیی عێڕاق و ئاسایشی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.
عەقیل تائی کارناسی ئەمنی و سەربازی عێراقی لە ئەو بارەوە جەختی کرد: ئەمریکا هەوڵ دەدات بە فرۆشی چەک بە پێشمەرگە ئەو هێزانە تۆکمە بکاتەوە تا لە دژی حکومەتی ناوەنی هەوڵ بدەن.