کومیتەی هاوئاهەنگی بەرخۆدانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، نیسبەت بە تەواو بوونی سەبری ئەو هێزانە لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە عطڕاق هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، کومیتەی هاوئاهەنگی بەرخۆدانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە سێبەری گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەتی و ئابوورییەکانی ئەم دواییە لە عێڕاق، شاندی هاوئاهەنگی بەرخۆدان لەسەر ڕۆڵی خۆی بۆ یەکمایەتیدان بە بەرژەوەندییەکانی وڵات جەختی کرد.

لە درێژەدا هاتووە: ئێمە لە ئێستادا بەردەوام بوونی بنکە سەربازییەکان و هێزە ڕەزمییەکان و گەشتی فڕۆکە سەربازییەکان لەوانە فڕۆکە سیخوڕییەکان لە پاڵ ڕۆڵی ڕووخێنەرێک کە باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی لادانە ئەخلاقییەکان دەبینین.

لە ئەو بەیاننامەدا جەخت کراوە: ئەمریکا بە شێوەی ملهوڕانە هەڕەشە لە ڕێبەرانی بەرخۆدان دەکات و ئێمە ئەبێ ئەرکی ڕەوا و نەتەوەیی خۆمان سەبارەت بە نیشاندانی کاردانەوەی گونجاو لە ئەگەری درێژەدانی ئەو هەڕەشەگەلە جێبەجێ بکەین.

هەروەها هاتووە: کومیتەی هاوئاهەنگی بەرخۆدانی عێڕاق لە سێبەری هەوڵگەلێک کە حکومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێت ئەنجامی بدات، دوایین دەرفەت بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان دەدات.