سەرۆك وەزیران رازیبووە بە رادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی فیدراڵی و بەدیاریكراوی، بە كۆمپانیای سۆمۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێگەی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەردانەكەی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی بۆ ئەنقەرە پێی راگەیاندووە، ئەنقەرە لەگەڵ بەغدا نەبێت مامەڵە ناكات.

بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق, سەردانی هەولێریش بكات.

پێشتر سەرچاوەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایان كرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمنزیكانە سەردانی عێراق دەكات بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئێستا ناچارە ڕازی بیێت بەوەینەوتی هەرێمی کوردستان بدرێتە کۆمپانیای سۆمۆ.