بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی سێتیمسۆن لە ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی داوەتە سەر بەکارهێنانی منداڵان لە نێو هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و هەندێک تیرۆریستی سەر بە تورکیا لە سووریا.
ئەو ناوەندە لە ڕاپۆتی ساڵانەی خۆیدا هێناویە کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا نزیک بە 1300 منداڵ وەکوو سەرباز لەلایەن گرووپە دژبەرەکانی سووریاوە کەڵکیان لێوەرگیراوە.
هەروەها هاتووە کە زیاترینی ئەو بەکارهێنانە لە نێو سوپای ئازادی سووریا ئەنجام دراوە بەڵام هێزەکانی هەسەدە بە پێی ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەو بارەوە ئەنجامی داوە، هەوڵی خۆی بۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی منداڵان ئەنجام داوە.